وپه‌روه‌رده‌ی سه‌یدسادق ڕایگەیاند ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه، سه‌ردانیان
بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پاره‌ی وانه‌بێژی مامۆستایان بۆ مانگی نیسانی
ساڵی ڕابردوو.
سۆران محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی سه‌یدسادق، بە
تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاندووە: "ئاگاداری به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كانی
سنوری په‌روه‌رده‌كه‌مان ده‌كه‌ین، ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو، سه‌ردانی
به‌شی ژمێریاری په‌روه‌رده‌كه‌مان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پاره‌ی وانه‌بێژی
مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوی خوێندنی مامۆستایان"
ڕوونیشی کردووەتەوە: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پاره‌كه نادرێت به
مامۆستایه‌ك بۆ دابه‌شكردن یان وه‌رگرتن ،جگه له‌به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان
خۆیان نه‌بێت، بڕی پاره‌كه 16 ملیۆن و 534 هه‌زار دیناره"