ساز ئاسۆ پڕۆژەیەکی خێرخوازی ڕاگەیاند

ساز ئاسۆ، پێشکەشکاری پێشووی کەناڵی ئێن ئاڕتی دوو پڕۆژەیەکی خێرخوازی ڕاگەیاند

کاونتی تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاویکردەوە پرۆژەیەکی خێرخوازی ڕاگەیاند کە تایبەتە بە منداڵان.

ناوەرۆکی پرۆژەکەی ساز ئاسۆ:

با دڵی منداڵەکەنمان خۆش بکەین..

بە بۆنەی نزیک بونەوەی جەژنی قوربان، با هەمومان پێکەوە دڵی منداڵانی توش بوو بە شێرپەنجە، منداڵانی بێ دایک و باوک، منداڵانی سەر جادە  خۆش بکەین بە کڕینری دیاری لەگەڵ کۆمەک کۆکردنەوە بە پێی توانا.. *
بەشدار بە لەگەڵمان ئەگەر بە پچوکترین دیاری بێت، یاخود بە بڕە پارەیەک بە پێی توانای کەسەکە.. *
بیرۆکەی دیاریەکان: مەساسە و جەلی بۆن و ئەم جۆرە خواردنانە، قەڵەم بۆیە، دەفتەری ڕەنگ کردن، کتێبی بچوکی چیرۆک، مەدالیا، بوکە شوشە، سەیارە، موتو موروی کچانە، ئاوێنەو شانە، میکانۆ، کتێبی بچوکی زمان... وە هەر شتێک کە تۆ بە مێشکتدا بێت و پێت گونجاو بێت.. *
زۆرترین کەس تاگ بکەن بۆ بەژداربون.. *
ڕۆژی ۳٠ مانگ لە جێگەیەک یەک دەگرین و هەموو دیاریەکان ڕێک دەخەین.. *
بە پێی توانا هێنانی کارتۆنی قەبارە وەسەت بۆ دیاریەکان.


ساز دەرچووی بەشی بزنسی زانكۆی ئەمریكییە لە شاری سلێمانی لە دایكبووی ساڵی 1993 و پێشتر وەك بێژەر لە كەناڵی ئێن ئاڕتی كاری دەكرد و لە چاوپێكەوتنێكیشدا دەڵێت كە ئەو خۆشەویستی نییە، بەڵام هیچ كەسێك نییە لە ژیانیدا یەكێكی خۆشنەویستبێت.



PM:07:06:28/08/2017