دوو چەکداری داعش خۆیان بە پێشمەرگەدا تەقاندەوە

دوو چەکداری داعش خۆیان بە هێزەکانی پێشمەرگەدا تەقاندەوە و چەند پێشمەرگەیەک بریندار بوون.

پەیجی فەرمیی دژە تیرۆری کوردستان کە سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانە، ئەوەی ئاشکرا کرد کە بەپێێ زانیارییەکانیان، لە (سەهل ئەلمالح) لە سنووری ناوچەی ڕەبیعە، دوو تیرۆریستی خۆکوژی داعش کە خۆیان لەنێو ئاوارەکاندا حەشار دابوو، توانیویانە خۆیان لە پێشمەرگە نزیک بکەنەوە و خۆیان بتەقێننەوە.

ڕوونیشکراوەتەوە لە ئەنجامی خۆتەقاندنەوەکاندا چەند پێشمەرگەیەک بریندار بوون.



PM:11:59:29/08/2017