ژمارەیەک نوێنەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و رۆژنامەنووس لە بەردەم کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە سلێمانی لەدژی ڕاگرتنی پەخشی ناوخۆیی ئێن ئاڕ تی، گردبوونەوە.
بەشداربووانی گردبوونەوەکە ئیدانەی ڕاگرتنی پەخشی ناوخۆیی ئێن ئاڕ تییان کرد و بە بڕیاری " سیاسیی وەسفیان کرد"، وتیشیان " داخستنی کەناڵەکە بڕیارێکی یاسایی نییە و پێچەوانەی یاسای کاری رۆژنامەنووسییە".
ئاماژەیان بەوەش کرد " بڕیاری ڕاگرتنی پەخشی ناوخۆیی ئێن ئاڕ تی لەگەڵ پرنسیپەکانی دیموکراسیدا یەکناگرێتەوە و دەبێت دەستبەجێ بڕیارەکە هەڵبووەشێتەوە."
ئاوات عەلی بەڕێوەبەری ئێن ئاڕ تی لە گردبوونەوەکەدا ڕایگەیاند " ئەو کارەی بەرامبەر ئێن ئاڕ تی کراوە درێژەپێدەری ئەو پێشێلکارییانەیە کە هەر لە سەرەتای دروستبوونی کەناڵەکەوە بەرامبەری کراوە".
ئاماژەی بەوەش کرد، ئێن ئاڕ تی پێش کەمپینی نەخێر، کەمپینی بەڵێی بڵاوکردووەتەوە.