به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی
ئاوی سلێمانی رایگه‌یاند، دوای هه‌وڵێكی زۆری كارمه‌ندانیان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ توانرا
هێڵی دووه‌می ئاوی دوكان _سلێمانی چاك بكرێته‌وه.
ئامانج جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی
ئاوی سلێمانی به ماڵپەڕی وێستگەی وتووە"بە هەوڵ و
ماندوبونێکی زۆری کارمەنده دڵسۆزه‌کانی بەڕێوەبەرایەتیمان توانرا هێڵی دووی ئاوی
دوکان سلێمانی چاکرایەوە بەپێ بەرنامەیەک لە بەیانی ئەمڕۆوە دابەشکردنی ئاو دەستی
پێ کردوه‌تەوە".
ڕوونیشیکردووەتەوە "ماوه‌ی دوو
رۆژبوو هێڵی دووه‌می ئاوی دوكان سلێمانی به‌هۆی شكاوییه‌وه ئاوی به‌شێكی زۆری گه‌ڕه‌كه‌كانی
ناوشار و ته‌واوی قڕگه بێ ئاو بوون".
ئامانج جه‌لال ڕاشیگەیاند" هه‌ر به
هه‌مان هۆكار قه‌زا و ناحیه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ، شۆڕش، بازیان، پیره‌مه‌گرون، ئه‌ڵایی،
گۆپاڵه و ته‌كیه بۆ چه‌ند رۆژێك بێ ئاوبوون".