ساز ئاسۆ، پێشکەشکاری پێشووی کەناڵی ئێن ئاڕتی دوو پڕۆژەیەکی خێرخوازی ڕاگەیاند
لە ئەکاونتی تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاویکردەوە کە گوزارشتە لە کاتی بەڕێوەچوونی پرۆژەیەکی خێرخوازی کە تایبەتە بە منداڵانی توشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجە.
ساز ئاسۆ سەبارەت بەو پرۆژەیەی بە ئەنجامی گەیاند دەڵێت "هەندێ کار هەیە هەرچەند سادەش بێ بەڵام کەسێکی دڵسۆزی دەوێ هەنگاوی بۆ بنێ".
ساز دەرچووی بەشی بزنسی زانكۆی ئەمریكییە لە شاری سلێمانی لە دایكبووی ساڵی 1993 و پێشتر وەك بێژەر لە كەناڵی ئێن ئاڕتی كاری دەكرد و لە چاوپێكەوتنێكیشدا دەڵێت كە ئەو خۆشەویستی نییە، بەڵام هیچ كەسێك نییە لە ژیانیدا یەكێكی خۆشنەویستبێت.