منداڵێکی دوو ساڵان گیانی لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان گیان لەدەستدانی منداڵێكی دوو ساڵان ڕاگەیاند و بەوتەی كەسوكارەکەشی ئەو منداڵە لەناو حەوشەی ماڵەکەیان كەوتووە و گیانی لەدەستداوە.

عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەگوندی گردەگۆزینە سەر بەقەزای كەلار، منداڵێكی دوو ساڵان بەناوی (عەبدلغەفوور ئەنوەر عەلی) گەیەندراوەتە  بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار لەكەلار.

ئەوەی خستۆتەڕوو بەوتەی كەسوكاری، ئەو منداڵە لەناو حەوشەی ماڵەکەیان كەوتووە و گیانی لەدەستداوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، بەمەبەستی توێكاری تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە و پۆلیسیش لەسەر چۆنێتی ڕووداوەكە لێكۆڵینەوە دەكات.



PM:02:33:03/09/2017