بەوێنە...سنور ئالانی جیاواز دەرکەوت

خانمە ئەکتەر و پێشکەشکاری بەناوبانگ سنوور ئالانی چەند وێنەیەکی نوێی خۆی دوای منداڵبوونەکەی بڵاوکردووەتەوە.


لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام سنوور ئالانی چەند وێنەیەکی نوێی خۆی دوای منداڵ بوونەکەی بڵاوکردووەتەوە کە زۆرێک لە هەودارانی سەرسامی خۆیان بە جوانییەکەی دەربڕیوە.

سنور لەگەڵ وێنەکەدا شیعرێکی  نوسیوە کە دەڵێت:

‎ئەگەر
‎نەتوانم لەگەڵ تۆدا قاوەیەك بخۆمەوە
‎ئیتر قاوەخانەكان بە كەڵكی چی دێن؟

‎ئەگەر نەتوانم هاوار بكەم
‎خۆشمدەوێیت
‎ئیتر من بە كەڵكی چیدێم

سنوور ئالانی بە کچی کافرۆش ناسراوە ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە لە فیلمێکدا ڕۆڵی ئەو کارەکتەرە مێژووییەی گێڕاوە و هەروەها یەکێکە لە پێشکەشکارە دیارەکان و هاوسەری سەرتیپ بەختیارە کە ئەویش بە هەمان شێوە بێژەری کەناڵی کوردساتە.



AM:11:47:04/09/2017