كه‌ناڵی كوردستان 24ی سه‌ر به مه‌سرور بارزانی سیناریۆكانی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بێ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و كۆمه‌ڵ ئاشكرا ده‌كات‌و 15 ی ئەیلول بۆ وادەی کاراکردنەوەی پەرلەمان دانراوە.
كه‌ناڵی كوردستان 24ی، نزیک مەسرور بارزانی، لە ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی سیناریۆكانی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئەو کەناڵە بڕیاره تا 15ی ئه‌م مانگه په‌رله‌مانی كوردستان كارا بكرێته‌وه.
حاجی كاروان پەرلەمانتاری یەکگرتوو لە لێدوانێکیدا بۆ کوردستان ٢٤ ئاشکرای دەکات دانیشتنی یه‌كه‌م، به‌بێ گۆڕان‌و كۆمه‌ڵ به‌جۆرێك ده‌بێت كه 25 په‌رله‌مانتار داوای دانیشتنێكی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن‌و ئه‌و دانیشتنه له‌لایه‌ن به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتاره‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، دوای ئه‌وه هه‌ڵبژاردن بۆ جێگر‌و سكرتێری په‌رله‌مان ده‌كرێت‌و به‌ده‌نگدان ئه‌و پرسه یه‌كلا ده‌كرێته‌وه.
حاجی کاروان وتی " به‌جێگر و سكرتێری په‌رله‌مان دانیشتنه‌كان ده‌برێن به‌ڕێوه‌و پرسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان دواده‌خرێت بۆ رێككه‌وتنی دیكه‌ی سیاسی.”
ئەو پەرلەمانتارە سیناریۆی دووەم دەخاتە روو دەڵێت "سیناریۆی دووه‌م ئه‌وه‌یه یه‌كسه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت‌و په‌رله‌مان ده‌ست به‌كاره‌كانی خۆی بكاته‌وه.”
پەرلەمانی کوردستان لە ١٢/١٠/٢٠٠٥ دا لە لایەن پارتیەوە پەکخراو رێگا نەدرا سەرۆکی پەرلەمان بگەڕێتەوە سەر کارەکەی لە هەولێر.