هاتوچۆ شوێنی كامێرانی ئەمرۆ یەكشەممەی ئاشكرا كرد

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی شوێنی كامێراكانی هاتوچۆی لەسنوری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری بۆ ئەمڕۆ یەك شەممە ئاشكراكرد.

لەناو شاری سلێمانی ئەندەرپاسی خەبات، كەنەكەوە كامێراكانی هاتوچۆ بوونیان هەیە.
قەزای چەمچەماڵ: سەرڕێگەی (تەكیە- چەمچەماڵ) .
قەزای دوكان، لەسەر ڕێگەی (تابین-پیرەمەگرون) كامێراكانی هاتوچۆ بونیان هەیە.
ئیدارەی گەرمیان: ڕێگەكانی (كەلار- ڕزگاری)، (كەلار- بەردەسور)، (كەلار-گردەگۆزینە).
شۆفێران ئاگاداربن، جێگۆڕكێ بەشوێنی كامێراكان دەكرێت لەسەرجەم شەقام و رێگەكانی شاری سلێمانی و دەوروبەریدا.



AM:11:15:10/09/2017