سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارە ڕۆژانی ١٤ و ١٥ ی ئەم مانگە دانیشتنەکانی پەرلەمان دەستپێبکەنەوە و دەڵێت "ئامادەی دانیشتنەکان دەبم".
بێگەرد تاڵەبانی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، بە میدیای فەرمی حزبەکەی وتووە "به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست من كه‌وتووه، بڕیاره ڕۆژی ١٤ یان ١٥ ی ئه‌م مانگه دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه و منیش وه‌ك سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌و دانیشتنه‌دا ئاماده‌ییم ده‌بێت".
هیوای ئەوەشی خواستووە کە دانیشته‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به ئاماده‌یی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی لایه‌نه‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه و به‌هه‌موو لایه‌ك بتوانن له په‌رله‌مانه‌وه كێشه‌كانی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئەمڕۆ شاندی پارتی و یەکێتی لە ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە هەولێر کۆبوونەوە و بڕیاریاندا پەرلەمانى کوردستان ڕۆژی ١٤ ى ئەم مانگە کارابکرێتەوە.