ئەمرۆ یەكێتی‌و پارتی رێكەوتننامەكەیان واژۆ دەكەن

ئەمرۆ بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی كۆبوونەوەی یەكێتی‌و پارتی دەكرێت‌و بڕیاریشە رێكەوتننامەی كاراكردنەوەی پەرلەمان واژۆ بكەن.

بە پێی زانیارییەكان ئەمرۆ دووشەممە 11ی ئەیلول، شاندی باڵای یەكێتی و پارتی جارێكی دیكە كۆدەبنەوە و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی و كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتییەوە رێككەوتنی نێوانیان واژوو دەكرێت.

دوێنێ شاندی پارتی بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی و شاندی یەكێتی بەسەرۆكایەتی مەلا بەختیار لە هەولێر رێككەوتن لە سەر كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان لە رۆژی 14ی ئەیلوول، ئەگەر گۆڕان و كۆمەڵیش ئامادە نەبن.

بەپێی مێدیا فەڕمییەكانی یەكێتی، پارتی بە داواكارییەكانی یەكێتی قایل بووە بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان.
بەپێی سەرچاوەكانی یەكێتی و پارتی، پەرلەمانی كوردستان، كە كارادەكرێتەوە كار دەكات بۆ دەركردنی یاسا بۆ ریفراندۆم و باشكردنی مووچەی فەرمانبەران.



AM:09:31:11/09/2017