سبه‌ینێ وه‌فدێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بەسەرۆکایەتی جەلال جەوهەر و چەند ئەندامێکی خانەی راپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی سەردانی سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كەن بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی و یەکێتی و لایەنەکانی تر.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به سه‌رپه‌رشتی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی كۆبوه‌وه‌و لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار درا بەشداری کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی و یەکێتیدا بکەن.
میدیای گۆڕان بڵاویکردۆتەوە، له‌به‌ر رۆشنایی بڕیاری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌فدێكی باڵا بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان پێكهێنرا.
بەپێی زانیارییەکانی سپی، وەفدی گۆڕان لەلایەن جەلال جەوهەرەوە سەرۆکایەتی دەکرێت و شۆڕش حاجی و جەند ئەندامێکی تری خانەی راپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی و گشتی بەشداری دەکەن.
ئەو سەردانە دوای ئەو کۆبوونەوە چڕوپڕانە دێت کە وەفدی یەکێتی لە رۆژی هەینیەوە بەجیا لەگەڵ گۆڕان و یەکێتی و پارتی دەستیپێکردووە و، دوێنێ رێککەوتنێکی سەرەتایی لەنێوان یەکێتی و پارتیدا لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمان ئەنجامدرا، ئەمڕۆ هەوڵدرا رێککەوتنەکە واژوو بکرێت، بەڵام میدیا یەکێتی دواخستنی کۆبوونەوەکەی راگەیاند بۆ دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی.