تاڵەبانی بۆ چارەسەری پزیشکی گەیەندرایە ئەڵمانیا

سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی جارێکی تر گەیەندرایەوە ئەڵمانیا.

میدیایی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان‌ لە زاری پزیشكی تایبه‌تی تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاویکردەوە "رۆژی دووشه‌ممه‌ 11ی ئەیلول مام جەلال، به‌مه‌به‌ستی چارەسەری پزیشکی و پشكنینی ئاسایی پزیشكیی، سلێمانی جێهێشت و گه‌یشته‌ كۆماری ئه‌ڵمانیای فیدراڵ".

پزیشكه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی مام جه‌لال بەو میدیایەی راگەیاندووە "سه‌ردانه‌كه‌ی مام جه‌لال وه‌ك سه‌ردانه‌ پزیشكییه‌كانی پێشووه ‌و بۆ پێداچوونه‌وه‌ی پزیشكییه‌ بۆ ته‌ندروستی به‌ڕێزیان".

 تاڵەبانی بۆ دوو خوول سەرۆک کۆماری عێراق بووە. لەسەرەتای دروستبوونی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش لە ساڵی ١٩٧٥ ەوەسکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە تا ئێستا، رۆژی17-12-2012 لە بەغدا بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە باری تەندروستی تێکچوو، دواتر رەوانەی نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا کرا و دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، رۆژی 19-7-2014 گەڕایەوە سلێمانی. 

تاڵەبانی جارێکی دیکە بۆ چارەسەری برایەوە ئەڵمانیا، دواتر برایە نەمسا، لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 2016ەش گەڕایەوە کوردستان و باری تەندروستی باشترە، ناوە ناوەش سەرکردە و کەسایەتییەکان سەردانی دەکەن، لەو دەمەوە هەر لە جێگادایە و ناتوانێت قسە بکات و زیاتر لەسەر کورسیە، ئەو کەسانەی سەردانیان کردووە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە تاڵەبانی تێدەگات وەڵامدانەوەی بە هێما هەیە بۆ ئەو قسانەی لەگەڵیدا دەکرێت.



AM:08:30:12/09/2017