یەكێتی‌و پارتی كۆبوونەوە

هەردوو شاندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان لە ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە هەولێر لەكۆبوونەوەدان‌و ئەمشەو میكانیزمەكانی رێكەوتنەكەیان تاوتوێ دەكەن.

بە پێی زانیارییەكانی سپی شاندی یەکێتی پێکهاتوون لە مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و (سەعدی پیرە، شۆڕش ئیسماعیل و ڕزگار عەلی) ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و بێگەرد تاڵەبانی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمان.

هەروەها شاندی پارتی لە نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی و  هەر یەکە لە (ئازاد بەرواری و ڕۆژ نوری شاوەیس) ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پێکهاتوون.

هەر ئەمڕۆ شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتی بەجیا لەگەڵ هەر یەکە لە گۆڕان و کۆمەڵدا لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە، دوای ئەو کۆبوونەوانەش پارتی و یەکێتی کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵییان لەسەر ئەنجامی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ گۆڕان و کۆمەڵدا ئەنجامدا.



PM:10:59:12/09/2017