پاش ئەوەی دوێنێ کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بێ
ئەنجام کۆتایی پێهات بڕیاره ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی
تر ئه‌نجامبده‌ن.
بە پێی زانیارییەکانی سپی بڕیارە كاتژمێر 11:00ی
ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌ی دوه‌می جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی گۆڕان بۆ تاووتوێكردنی پڕۆژه
7 خاڵییه‌كه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانییه بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و مه‌سه‌له‌ی ئه‌نجامدانی
ریفراندۆم و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم.