گٶران لەبەر رۆشنای هەڵوێستی بارزانی بڕیار دەدات

بزووتنەوەی گۆڕان جارێکی تر کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی دواخست نەک لەبەرئەوەی یەکلایی نەبۆتەوە، بەڵکو چاوڕەوانی هەڵوێستی بارزانی دەکات لەو کۆبوونەوەیەی ئێستا لەگەڵ ‌زلهێزە نێودەوڵەتیەکاندا هەیەتی. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار  لەکۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بە سپی راگەیاند" گۆڕان چاوەڕوانی ئەو هەڵوێستەیە کە لەئەنجامی کۆبوونەوەی نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ شەڕی داعش مەکگۆرک و نوێنەرانی ولآتانی فەرەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا و نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ بارزانیدا هەیانە لەسەر پرسی دواخستنی ریفراندۆم".

بەپێی زانیارییەکانی سپی ئەگەر بارزانی بڕیار بدات ریفراندۆم دوابخات، ئەگەر زۆرە بارزانی بچێتە پەرلەمان و لە دانیشتنی کارا کردنەوەی پەرلەماندا ئەو هۆکارانە بخاتە روو کە بەهۆیەوە پەرلەمان دوادەخات و ئەو دەمە دەخرێتە دەنگدانەوە.
 
سپی، زانیویەتی ئەگەر بارزانی سووربێت لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم ئەوا سبەی پەرلەمان کۆدەبێتەوەو ئەگەر زۆرە کە گۆڕان بەشداری نەکات و بزووتنەوەکە بەیانێک لەسەر سەرجەم پرۆسەی سیاسی و ریفراندۆم و کاراکردنەوەی پەرلەمان دەربکات.



PM:03:20:14/09/2017