" ریفراندۆم ئەنجام نادرێت "

بارزانی رایگەیاند" ئەمەریکاو نوێنەرانی بەریتانیا و ئەڵمانیاو فەرەنساو نەتەوە یەکگرتووەکان ئەلتەرناتیڤی ریفراندۆمیان خستۆتە روو"، بەمەش ریفراندۆم ئەنجام نادرێت". 

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا لە بارەگای ئۆپراسیۆنەکانی دژی داعش لە نزیک بەرەکانی شەڕ " نەک لە پیرمام بارەگای سەرەکی بارزانی" مەکۆرگ نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ شەڕی داعش و نوێنەرانی بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرۆکایەتی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا کە لەو کۆبوونەوەیەوە دەرچوو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لەو کۆبوونەوەیەدا بەدیلی ریفراندۆم خراوەتە روو.

سپی لە سەرچاوەیەکی تایبەتی نزیک سەرۆکایەتی هەرێمەوە زانیاری ئەوەی دەست کەوتووە کە ریفراندۆم ئەنجام نادرێت، هەروەها هاوپەیمانانی ئەمەریکاو فەرەنساو ئەڵمانیا و بەریتانیا و نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی نێوان بەغدا و هەولێر دەکەن لەسەر کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان.

هەروەها ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتی ( ئەنجومەنی ئاسایشی نێوەدەوڵەتی ) باس لەو پرسی کوردو گفتوگۆی نێوان بەغدا و هەولێر دەکەن و ئاگاداری بەڕێوەچوونی گفتوگۆکان دەکەن.

لە گفتوگۆکەدا شەریکە سەرەکیەکەی پارتی لە ریفراندۆم و پرسەکانی تر کە یەکێتی نیشتمانی کوردستانە هیچ نوێنەرێکیان بەشداری  لە کۆبوونەوەکەدا نەکردبوو.

پێشتر لە چەندان چاوپێکەوتن و دیداری سپی میدیادا چەند بەرپرسێکی یەکێتی و گۆڕان جەختیان لەسەر ئەوە دەکردەوە کە " ریفراندۆم ئەنجام نادرێت".
 



PM:04:41:14/09/2017