بێگەرد تاڵەبانی دەکرێت بە سکرتێری پەرلەمانی کوردستان

فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بڕیاریان دا بێگەر تاڵەبانی دەبێت بە کاندیدی فراکسیۆنەکەیان بۆ پۆستی سکرتێری پەرلەمان.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" کەمێک پێش ئامادەکردنی ئەم هەواڵە فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان کۆبووەوەو بڕیاریان دا بێگەرد تاڵەبانی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی کاندیدی ئەوان بێت بۆ سکرتێری پەرلەمان".

بەپێی رێککەوتنی پارتی و یەکێتی ئەمرۆ سکرتێرێکی کاتی بۆ پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرێت بۆ هاریکاری جەعفەر ئیمنیکی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان.

هەرچەندە لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنەکاندا ناوبراو ئامادە نەبوو خۆی کاندید بکات بۆ ئەو پۆستە، بەلآم لەساتەکانی کۆتایدا ئەو کاندیدکردنەی قبوڵ کرد. 

بەیانی ئەمڕۆ سپی دەقی ئەو رێککەوتنەی بلآوکردەوە کە پارتی و یەکێتی لەسەر کۆبوونەوەی ئەمڕۆ، لە ١٣ ی ئەیلول ئەنجامیان داوە.

پەرلەمان کۆدەبێتەوە بۆ بڕیاردان لەسەر رۆژی ریفراندۆم و دەرکردنی بڕیار بۆ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان تا ریفراندۆم ئەنجام بدات.

 



PM:06:56:15/09/2017