کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکرد و بێگەرد تاڵەبانی وەک سکرتێری کاتی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا.
کۆبوونەوەکە بە بەشداری فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان جگە لە فراکسیۆنی (گۆڕان، کۆمەڵ، بزووتنەوە و بەرەی تورکمانی) بەڕێوەدەچێت کە ئەوان پێشتر ڕایانگەیاند کە ئەوان بەشداری دانیشتنەکەی پەرلەمان ناکەن.
بەپێی ڕێککەوتنی ڕۆژی ١٠ ی ئەیلولی ٢٠١٧ پارتی و یەکێتی بڕیاری کاراکردنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پەرلەمانیان دەرکرد و زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان لەوبارەیەوە ئەنجامدا.