سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕەتی کردەوە ویلایەتی سەرۆکی هەرێم درێژ بکەنەوە و سێ پێشنیاریش بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە دەخاتەڕوو.
دلێر ماوەتی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی هەڵوێستی یەکێتی لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "یه‌كێتی ئاماده نییه ته‌نها یه‌ك ڕۆژ ویلایه‌تی كاك مه‌سعود درێژبكاته‌وه".
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی سێ پێشنیاریشی خستەڕوو بۆ چاەسەری كێشه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و ڕایگەیاند "بەم سێ پێشنیارە چارەسەری کێشەی سەرۆکایەتی هەرێم دەکەین تا کاتی هەڵبژاردن".
سێ پێشنیارەکەشی بەم جۆرە خستەڕوو:
١)سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت به‌ده‌سه‌ڵاتی زۆره‌وه
٢)سه‌رۆكی هه‌رێم له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژێردرێت به‌ده‌سه‌ڵاتی كه‌مه‌وه
٣)کەسە یاساییه‌كانی ناو ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌هه‌موو فراكسیۆنه جیاوازه‌كان پێكه‌وه سیغه‌یه‌ك بدۆزنه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان
ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە ویلایەتی سەرۆکی هەرێم کۆتایی هاتووە کە لە ڕابردوودا بووە هۆی پەکخستنی پەرلەمان، لەئێستا باس لەوە دەکرێت بەپێی ڕێککەوتنی نوێی یەکێتی و پارتی ماوەی دوو ساڵی دیکە بۆ بارزانی درێژ دەکرێتەوە.