كۆمه‌ڵی ئیسلامی لەسەر بەشداریكردنی لەكۆبوونەوەكەی ئەمرۆ پەرلەمان روونكردنەوە دەدات
له‌باره‌ی به‌شداریكردنی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ راگه‌یاند، په‌رله‌مانتاره‌كه‌یان به‌هه‌ڵه به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌ی كردووه.
مه‌ڕوان گه‌ڵاڵی سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاند "وه‌كو كۆمه‌ڵی ئیسلامی رامان گه‌یاندووه به‌شداری ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه ناكه‌ین".
وتیشی "ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌مان به‌هه‌ڵه به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌ی كردووه و ئاگادارمان كردووه‌ته‌وه له‌كۆبونه‌وه‌كه بێته ده‌ره‌وه".
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی 18 ی 9 ی 2017 ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و لیژنه‌كان له‌باره‌ی سیستمی پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه، كۆمه‌ڵی ئیسلامیش به‌شداری كرد و ته‌نها بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌نها گۆڕان به‌شداری نیه و ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیش به‌شداره، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو لایه‌نه بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 15 ی 9 ی 2017 ی په‌رله‌مانی كوردستانیان كردبوو.
PM:12:28:18/09/2017