گەنجێک لە سلێمانی گیانی لەدەست دا

پۆلیسى سلێمانى ڕایگەیاند، گەنجێک لەکاتى یاریکردندا بەهۆى هەڵگەڕانەوەى زمانییەوە گیانى لە دەستداوە.


پۆلیسى سلێمانى لەلاپەڕەى تایبەتى خۆى لەتۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، کە ئێوارەى دوێنێ گەنجێك بە ناوی (ر ، ع ، م ) ە و دانیشتوی گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانییە، خوێندكارە و لە دایكبوی ١٩٩٤ ە ، لەكاتی یاریكردندا لە یاریگایەك زمانی هەڵگەڕاوەتەوەو بۆتە هۆی گیانلەدەستدانی.


هەروەها دەشڵێت، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لە شاری سلێمانی كرا. پۆلیسی سلێمانی پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕوداوەكە كردۆتەوە .



AM:09:39:19/09/2017