لە هەولێر 7 ئۆتۆمبێل خۆیان بەیەكدا كێشا

ئەمڕۆ لە نزیك نەخۆشخانەی سەردەم لەشاری هەولێر ٧ ئۆتۆمبێل خۆیان بەیەكدا كێشا و هیچ كەسێك گیانی لەدەست نەداوە.

پۆلیسی هاتووچۆی بڵاویكردۆتەوە "نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیك نەخۆشخانەی سەردەم لەشاری هەولێر ٧ ئۆتۆمبێل خۆیان بەیەكدا كێشاوە".
لە ئەنجامی ڕووداوەكەدا هیچ كەسێك گیانی لەدەست نەداوە و برینداری سەختیش نیە.

پرلیسی هاتوچۆی هەولێر ڕاشیگەیاند "تیمەكانمان گەیشتونتە شوێنی رووداوەكە و لە لێكۆڵینەوە داین، تا بزانین هۆكاری سەرەكی رووداوەكە چی بووە كە ٧ ئۆتۆمبێل خۆیان بەیەكدا كێشاوە".



PM:02:12:19/09/2017