ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم کۆتایی هات ولە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند "ئەگەر گرێنتیی تەواو بۆ سەربەخۆیی کوردستان نەدرێت ڕیفراندۆم لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەدەچێت".

دەقی ڕاگەیەندراوی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم

ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ـی٩ـی٢٠١٧، لە سەلاحەددین، ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم بە سەرپەرشتیی بەڕێز مەسعود بارزانی کۆبۆوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و نوێترین هەڵوێستەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و عێراق هەڵسەنگێندران.

کۆبوونەوەکە گەیشتە ئەو بڕیارانە:

یەکەم: لەبەر ئەوەی هێشتا ئەو بەدیلەی کە جێگەی ڕیفراندۆم بگرێتەوە نەگەیشتووە و کاتی گونجاویش نەماوە، ئەگەر گرێنتیی تەواو بۆ سەربەخۆیی کوردستان نەدرێت، ڕیفراندۆم لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.

دووەم: بڕیار درا کە بەهەموو شێوەیەک دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بەکراوەیی بهێڵدرێتەوە و کاتی پێویستی پێ بدرێت.

سێیەم: کۆبوونەوە بڕیاری دا کە بۆ ڕوونکردنەوەی دوایین هەڵوێست، شاندی دانوستانکاری ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم، ڕۆژی شەممە ٢٣ـی٩ـی٢٠١٧ سەردانی بەغدا بکاتەوە.

چوارەم: ئەنجوونی باڵای ڕیفراندۆم بڕیاری دا، سکرتارییەتی ئەنجوومەنی باڵا، هەردوو پڕۆژەی مافی پێکهاتەکان و ڕاگەیاندنی پرەنسیپی گشتیی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان، پێش ٥ـی٩ـی٢٠١٧، بڵاو بکاتەوە.



PM:06:22:21/09/2017