ڤیدیۆ.. پاسەوانەکانی ئۆردوغان لە نیویۆرک هێرشدەکەنە سەر خۆپیشاندەرانی کورد

لە کاتی پێشکەشکردنی وتارەکەی لە نیویۆرک ، ژمارەیەک خۆپیشاندەری کورد دژی ئۆردوغان بە دروشم وتنەوە وەستانەوە، بەرامبەر ئەوەش پاسەوانەکانی ئۆردوغان بەلێدان لە هۆڵەکە کردیاننە دەرەوە.

ساڵی پاریش بە هەمان شێوە، پاسەوانەکانی ئۆردوغان پەلاماری خۆپیشاندانێکی هێمانەی کوردیان لەو ولآتە داو چەندان کەسیان بریندار کرد، بەرامبەر ئەوەش دادگای تورکیا بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ١٥ پاسەوانی ئۆردوغان دەرکرد.





AM:08:26:22/09/2017