ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی پەیامی نوێی ئەمریکا ئاشکرادەکات

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پەیامی نوێی ئەمریکا لەبارەی ڕیفراندۆمەوە ئاشکرادەکات و ڕایدەگەیەنێت  "ئەمریكا پەیامی تازەی پێیە".

ڕۆژ نوری شاوەیس، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی و سەرۆكی وەفدی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم بۆ بەغدا، بەمیدیاكانی حزبەكەی ڕاگەیاندووە " ئەمریكا پەیامی نوێ بۆ پرۆسەی ریفراندۆم و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا پێیە، ئەویش بەردەوامی هەوڵەكانیانە بۆ چارەسەری سەرجەم گرفتەكان و نەهێشتنی گرژییەكانی بەغداو هەرێم"

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕاشیگەیاندووە " لەگەڵ نوێنەرایەتی نەتەوەیەكگرتووەكانیش كۆبونەوەمان كردو وردەكاری كۆبونەوەكەمان لەگەڵ هاوپەیمانی نیشتمانیی شیعەكان بۆ خستنەڕوو".

سەبارەت بەهەڵوێستی یەكێتی و پارتی لەبارەی پرۆسەی ریفراندۆم، ڕۆژ نوری شاوەیس وتی "بۆچوونی كۆتایی ئەنجامدانی ریفراندۆمە لەكاتی خۆی، هیچ بەدیلێكیش تا ئێستا نییە جێگەی پرۆسەكە بگرێتەوە، بەڵام دەكرێت زەمانەتێك هەبێ و گفتوگۆ لەسەر سەقامگیری كوردستان بكرێ و دەوڵەتە زلهێزەكانیش پشتگیری بكەن ببێتە بەدیل".



PM:09:19:23/09/2017