پارتی: قاسم سلێمانی ئیرادەی یەكێتی شڕ كردوە

بەرپرسی پێشووی دەزگای راگەیاندنی پارتی دەڵێت "فشاری قاسم سلێمانی ئیرادەی یەكێتی شڕكردوە"‌و هیوا خوازە "ئەم ترسە لە بەشێك لەسەركردایەتی یەكێتی بڕەوێتەوە.

سەرۆ قادر لەنوسینكێكدا بەناوی "لەزڕەی زنجیر چۆكت نەلەرزێ، هەر زڕەیە هیچی تر" دەنوسێـت:
ئەمڕۆ  قسەی  جیاوازمان لە ڕاگەیاندنەکانی یەکێتی نیشتمانی بیست. بە لەرزینەوە دەڵێن هەڕەشە لەسەر کوردستانە، ناڵێن فشاری قاسم سلێمانی ئیرادەی شڕ کردوین. هەڵبەت بەشەکەی تری سەرکردایەتی ئەم حزبە لەسەر پشتیوانی ڕیفڕاندۆم بەردەوامن.  پێویستە ئومێدەوار بین ئەم ترسەیان لێ بڕەوێتەوە و لەم شەڕەفە گەورەیەی سەربەخۆیی بەشداربن. چونکە لەهەموو حاڵەتێکدا ڕیفڕاندۆم هەر دەکرێت و سەرۆک بارزانی وتەنی:دەقەیەک دواناخرێ.

ڕۆژی 26/9 دنیا دنیایەکی تر دەبێ و داخلی قۆناغێکی نوێ دەبین. دڵنیابن کوردستان تەنیا نیە و جیهان پشتی تێناکات.



AM:10:47:24/09/2017