سەركردایەتی كورد بە یەكێتیشەوە: ڕیفراندۆم لە كەركوك دواناخرێت

یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە كۆبوونەوەدان و بەپێی زانیارییاكەنیش یەكێتی ڕازیبووە بە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە كەركوك.

بە پێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەیەكی باڵای ناو كۆبوونەوەكە دەست "سپی" كەوتووە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی لایەنە سیاسیەكانی كەركوك  كە بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی، بەڕێوەدەچێت بڕیاردراوە كە سبەی ریفراندۆم ئەنجام بدرێت بە پارێزگای كەركوكییشەوە.

شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی و بە ئەندامیەتی هەریەك لە فازڵ میرانی، رۆژ نووری شاوەیس، محەممەد خورشید و سەلاح دەلۆ.

 هەروەها شاندی یەكێتی بە سەرۆكایەتی كۆسرەت رەسوڵ، جێگری سكرتێری یەكێتی و بە ئەندامەیەتی مەلا بەختیار، نەجمەدین كەریم، سەعدی پیرە، دەرباز كۆسرەت رەسول، ئاسۆ مامەند.

شاندی یەكگرتو پێكهاتوە لە هادی عەلی خەلیل ئیبراهیم، رێبوار تاڵەبانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكیش لە كۆبوونەوەكە بەشدارە.




PM:02:23:24/09/2017