"سپی" ڕێژەی دەنگدان لەسەرجەم پارێزگاكان بڵاودەكاتەوە

بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەكان ڕێژەی دەنگدان لە پارێزگای كەركوك بەرزترینە و كۆی گشتی دەنگدانیش لە باشوری كوردستان (72%)ە

بەپێی نوسراوێك كە لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانەوە دەست "سپی میدیا" كەوتووە ڕێژەی دەنگدان لە پارێزگای كەركوك بەرزترینی تۆماركردووە كە (94%) دەنگدەرانی ئەو پارێزگایە بەشداریان لە پرۆسەی دەنگدانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆی باشوری كوردستان كردووە.

هەر بەپێی ئامارەكە ڕێژەی دەنگدان لە پارێزگای هەولێر (65%) و لە پارێزگای دهۆك (67%)ی دەنگدەرانی ئەوپارێزگایە بەشداریان لە پرۆسەی دەنگداندا كردووە.

هەرچی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەشە كەمترین ڕێژەی دەنگدانی تۆماركردووە و بەپێی ئامارە دەست كەوتووە ڕێژەی دەنگدان لە پارێزگای سلێمانی (47%) و لە پارێزگای هەڵەبجەش (55.62%) بووە.

هەر بەپێی ئامارەكە لەكۆی چوار ملیۆن و 581 هەزار و 255 كەس كە مافی دەنگدانیان هەبووە لە باشوری كوردستان سێ ملیۆن و 305هەزار و  925 كەس بەشداریان لە پرۆسەی دەنگدان كردووە كە دەكاتە (72%)ی كۆی گشتی دەنگدەرانی باشوری كوردستان.


PM:07:24:26/09/2017