سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگەیاند " نامانەوێ بەشەڕ بگەینە سەربەخۆیی، دەمانەوێ هەموو شتێک لەگەڵ بەغدا لە ڕێگەی ئاشتی و دیالۆکەوە چارەسەر بکەین ".
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و جێگری سه‌رۆكی پارتیی له‌میانه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ڕۆژنامه‌نوسی توركدا ڕایگه‌یاند، " "باشور هیچ كات نه‌بوه‌و ناشبێت به‌مه‌ترسی بۆسه‌ر توركیا".
سەرۆکی حکومەتی وتیشی " به‌هۆی هه‌ڵوێسته نه‌گۆڕو به‌رده‌وامه‌كانی به‌غدا بوو به‌رامبه‌ر هه‌رێم و هه‌رێمی كوردستانیش ترسێكی گه‌وره‌ی هه‌بوه له‌حكومه‌تی عیراق و له‌و جۆره هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی ئه‌نجامیده‌دات، داواشده‌كه‌ین به‌گفتوگۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ین".
له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ڕوسنه‌فت بارزانی وتی:"ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ڕوسنه‌فت به‌جۆرێكه، بۆریه‌ك غاز له‌هه‌رێمه‌وه به‌خاكی توكیادا تێپه‌ڕده‌بێت بۆ وڵاتانی ئه‌وروپاو به‌شێك له‌غازه‌كه‌ش بۆ توكیا ده‌بێت به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه".
سه‌باره‌ت به‌مانۆڕی سه‌ربازیی سوپای توركیاش له‌سنوره‌كانی هه‌رێم وتی:"ئازادن له‌خاكی خۆیان هه‌رچی ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ركات بێنه خاكی كوردستانه‌وه، ئه‌وكاته هه‌ڵوێستمان ده‌بێت".
نێچیرڤان بارزانی ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه، "ڕیفراندۆم ته‌نها وه‌رگرتنی بۆچونی هاوڵاتیانی خۆمانه، باشه من پرسیارێك له‌توركیا ده‌كه‌م، بۆچی ئه‌وه‌ی ئێمه كردومانه مه‌ترسیه له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا؟ هیوادارم وه‌ڵامێكی ڕونمان بدرێته‌وه".
ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه، "پێموایه پرسی ڕیفراندۆم زۆر گه‌وره‌كرا له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا، چونكه ئه‌وه‌ی كردومانه ئه‌وه‌نده گه‌وره نییه كه ئه‌و هه‌ڵا گه‌وره‌یه‌ی لێبكه‌وێته‌وه".