"یەکێتی لە کەرکوک بەمەرج بەشداری ریفراندۆمیان کردووە"

بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کەرکوک کە تا دوا سات ئامادەنەبوون بەشداری ریفراندۆم بکەن لەگەڵ سەرکردایەتیەکەیاندا بە مەرج بەشداری هەڵبژاردنیان کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە" سپی " راگەیاند" تا رۆژی ٢٤ ی ئەیلول بەرپرسانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی لە کەرکوک و مەڵبەندی ئەو حیزبە لەو شارە ئامادەنەبوون بەشداری ریفراندۆم بکەن، رۆژی ٢٤ ی ئەیلول لەگەڵ جێگری یەکەم کۆسرەت رەسوڵ رێککەوتوون بەو مەرجە بەشداری ریفراندۆم دەکەن، کە دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی کەم بەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆمدا پارێزگاری کەرکوک نەجمەدین کەریم بگۆڕدرێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، کۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی رەزامەنی پێشانداوە کە دوای ماوەیەک لە ئەنجامدانی ریفراندۆم، نەجمەدین کەریم بگۆڕێت، سپی زایویەتی هەریەک لە رەفعەت عەبدولآ و رزگار عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی و ئالآ تاڵەبانی، ئەندامانی سەرکردایەتی پاڵێوراون بۆ ئەو پۆستە.

ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و سەرکردایەتی و مەڵبەندەکەیان لە کەرکوک لەو باوەڕەدان کە ئەنجامدانی ریفراندۆم لە ناوچە جێناکۆکەکان و شاری کەرکوک دەبیتە مایەی هەڵگیرسانی شەڕ و لەدەستدانی ئەو ناوچانە. بە بەهانەیە تا رۆژێک پێش ریفراندۆم لەگەڵ ئەوەدانەبوون کەرکوک بەشداری پرۆسەی ریفراندۆم بکەن.

رۆژێک پێش ریفراندۆم، دوای ئەو رێککەوتنە بەرپرسانی یەکێتیش لە کەرکوک بڕیاریان دا ٢٥ ی ئەیلول بەشداری ریفراندۆم بکەن.




PM:07:52:27/09/2017