گۆڕان کاندیدی بۆ سەرۆکی هەرێم هەیە
جڤاتی نیشتمانی نازانێت کێ یە

بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاری داوە کاندیدی هەبێت بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم، بەڵام تا ئێستا جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان نازانێت کێ یە.

شۆڕش حاجی، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" هەرچەندە تائێستا فۆرمی كاندیدبوونمان بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم پڕنەكردۆتەوە، بەڵام سەرەتای هەفتەی داهاتوو فۆرمەكە پڕ دەكەینەوە و كاندیدمان بۆ ئەو پۆستە دەبێت".

ئەو ئەندامی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان وتیشی " لەئێستادا ئامادە نین ناوی كاندیدەكەمان بۆ سەرۆكی هەرێم ئاشكرا بكەین، بەڵام بەدڵنیاییەوە سەرەتای هەفتەی داهاتوو فۆرمەكە ئاشكرا دەكەین".

ئەوە لە کاتێکدایە کە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ بزووتنەوەی گۆڕان، جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بەدەسەڵاتدارترین دەستەی بزووتنەوەی گۆڕانە.



PM:08:22:28/09/2017