وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی هه‌رێم، به "هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیجی" وه‌سفده‌كات و دەڵێت "په‌له‌مان كرد كاتێك هاوكاری بارزانیمان كرد‌و هه‌ولێرمان له هێرشی داعش پاراست".
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسێكی ئه‌مریكی، كه ئاژانسی ته‌نسیمی ئێرانی به‌شێكی لێ بڵاوكردۆته‌وه، ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان بە "هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیجی" ناودەبات و دەڵێت "سەرەڕای ئوەش ئێمه برای كورده‌كانی عیراقین و برایه‌تیشمان هه‌ر ده‌مێنێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هۆشداری ئه‌وه‌شیداوه كه كاردانه‌وه‌ی ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێم، ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی هه‌رێمه‌كه‌دا نابێت، به‌ڵكو بە وتەی ئەو شوێنی دیكه‌ش ده‌گرێته‌وه.
زه‌ریف، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كاتێك تیرۆریستانی داعش گه‌یشتنه نزیك شاری هه‌ولێر، مه‌سعود بارزانی داوای هاوكاری سه‌ربازیی لێكردین و ئێمه‌یش مه‌ترسیی داعشمان له شاره‌كه دوورخسته‌وه و رێگه‌مان نه‌دا داگیربكرێت، دەشڵێت "په‌له‌مان كرد له پاڵپشتیكردنی بارزانی و پاراستنی هه‌ولێر، ئه‌گه‌ر هێزی سوپای ئێران نه‌بوایه، هیچ هێزێك نه‌یده‌توانی هه‌ولێر بپارێزێت".