وادەی دەستلەكاركێشانەوەی یوسف محەمەد ئاشكر كرا

ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشكرایدەكات "هەر كاتێك ئۆپۆزسیۆن بوونمان راگەیاند ئەو كات پۆستی سەرۆكی پەرلەمان هەڕاج دەكەین".

چالاك موهەندیش، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتووە: كاتی ئەو هاتووە جڤاتی نیشتمانی كۆببێتەوە‌و خۆی یەكلایی بكاتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ وادەیەك بۆ ئەو كۆبوونەوەیە دانەنراوە.

هەروەها دەڵێت: زۆرینەی بزوتنەوەكە لەگەڵ ئەوەدان كە گۆڕان ببێتە ئۆپۆزسیۆن‌و هەر كاتێك گۆڕان ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆی راگەیاند ئەو كات د. یوسف محەمەد سەرۆكلی پەرلەمانی كوردستان دەست لەكار كێشانەوەی خۆی رادەگەیەنێت.

وتیشی: ئەو كاتە وەكو گۆڕان پۆستی سەرۆكی پەرلەمان هەڕاج دەكەین‌و بە هەزارنترین نرخ دەیفرۆشین.



AM:11:05:02/10/2017