ژمارەی ئەو كەسانەی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم كاندید كردوە ئاشكرا كرا

بەرپرسێك لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن ئاشكرای دەكات تا ئێستا هیچ كەس خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كاندید نەكردوە.

لەكاتێكدا تەنیا یەك رۆژی ماوە بۆ ناونوسكردنی كاندیداكانی پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، شۆڕش حەسەن بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكانی ‌و راگەیاندن لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن‌و راپرسی كوردستان بە سپی راگەیاند كە تا ئێستا كەس  نەهاتوە خۆی ناو نوس بكات.

وتیشی: تا ئێستا كەسێك هاتوە و هاوڵاتییەكی ئاسایی بووە، بەڵام دیكۆمێنتەكانی تەواو نەبووە.



PM:12:38:02/10/2017