گۆڕان روونکردنەوەیەک لەمەڕ لێدوانەکانی عەلی حەمەساڵح و رێباز حەملان بڵاودەکاتەوە

خانەی راپەڕاندنی گۆڕان لەسەر ئەو مشتومڕەی لەنێوان عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری ئەو بزووتنەوەیەو رێباز حەملان لە ئارادایە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

لەو روونکردنەوەیەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە "تا ئەو لیکۆڵینەوانەش تەواو نەبن ناتوانرێ زانیاریەکانی ناو راپۆرتەکان وەک بەڵگەی گەندەڵی مامەڵەی لەگەڵ بکرێ".

دەقی رونکردنەوەکە:

پەیوەست بە لیدوانەکانی بەڕێز (عەلی حەمە ساڵح) تایبەت بە دەستلەکارکێشانەوەی بەڕێز (رێباز حەملان) و خستنەڕوی هەندێ زانیاری و بەڵگە لەسەر ناوبراو، پێویستە رای گشتی و دەنگدەر و هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان لەوە ئاگاداربکەینەوە کە ئەو زانیاریانە دو جۆرن:-

جۆری یەکەم: ئەو زانیاریانەیە کە لە راپۆرتەکانی چاودێری دارایدا هاتوە، ئەو راپۆرتانەش لە روی کاڕگێڕی و یاساییەوە دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەن و تا ئەو لیکۆڵینەوانەش تەواو نەبن ناتوانرێ زانیاریەکانی ناو راپۆرتەکان وەک بەڵگەی گەندەڵی مامەڵەی لەگەڵ بکرێ.

جۆری دوەم: ئەو زانیاریانەیە کە تەنها لە چوارچێوەی گوماندابون و هیچ بەڵگەیەکی باوەڕپیکراوی لەگەڵدا هاوپێچ نەکراوە. 



PM:03:35:02/10/2017