35 تەنكەر بەنزین رەوانەی سلێمانی كرا

شەوی رابردوو لە دەروازەی باشماخ 35 تەنكەر بەنزین لەئێرانەوە رەوانەی سنوری پارێزگای سلێمانی كرا. هاتوچۆی بازرگانی لەو سنورە ئاساییە‌و كاڵا‌و شتومەك هاوردە‌و هەناردە دەكرێت.

لەمبارەیەوە شاخەوان ئەبوبەکر بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ بە سپی میدیای راگەیاند" شەوی رابردوو رێگە بە 35 تەنكەر بەنزین درا كە بێنە خاكی هەرێم‌و رەوانەی سلێمانی كرا".

وتیشی: لەئێستادا زیاتر لە 30 تەنكەری دیكە لەو دیو سنوری هەرێم چاوەڕێی رێگە پێدانن تا بێنە ناو خاكی هەرێمەوە.

شاخەوان ئەبوبەكر ئاماژەی بەوەش كرد كە هاتوچۆی كاڵا‌و شتومەك لەو سنورە ئاساییە‌و هیچ رێگرییەك لەئارادا نیە.



AM:10:08:03/10/2017