سپی كاندیدی گۆڕان بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی ئاشكرا دەكات

بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كە بڕیارە لە1/11/2017 لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدرێت كاندیدی خۆی راگەیاند.

بەپێی زانیارییەكانی سپی بزوتنەوەی گۆڕان، محەمەد تۆفیق رەحیم، رێكخەری‌ ژوری‌ پەیوەندییە دیپلۆماسیەكانی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان كردوە.

محەمەد تۆفیق رەحیم لەدایكبووی ساڵی 1953 لەشاری سلێمانییە.

زاوای نەوشیروان مستەفا، رێكخەری پێشووی بزوتنەوەی گۆڕانە.

محەمەد تۆفیق پێشتر ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌و یەكێك لە كادیرە باڵاكانی كۆمەڵەی رەنجدەران بووە. لەسەردەمی حكومی بریمەر لە عێراق وەزیری پیشەسازی عێراق بووە.

لەگەڵ نەوشیروان مستەفا لە یەكێتی جیابووەوە‌و یەكێك لەدامەزرێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕانە.

لەئێستادا محەمەد تۆفیق رەحیم رێكخەری‌ ژوری‌ پەیوەندییە دیپلۆماسیەكانی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕانە.



AM:11:04:03/10/2017