وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: هاوپەیمانی تاڵەبانی لەگەڵ ئەمریکا لەبیر ناکەن

 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، جەلال تاڵەبانی سەرکردەیەکی سیاسی ڕاستی بوو بۆ هەموو عێراقییەکان.


هێزەر ناورت دوێنێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا وتی "وەک حکومەتی ئەمریکا زۆر نیگەران بووین بە بیستی کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق."


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی خانەوادەی تاڵەبانی و خەڵكی عێراق کرد و ڕاشیگەیاند "تاڵەبانی سەرکردەیەکی سیاسی ڕاستی بوو بۆ هەموو عێراقییەکان."


ئاماژەی بەوەش کرد، هاوپەیمانی تاڵەبانی لەگەڵ ئەمریکا لەبیر ناکەن لەماوەی سەرۆکایەتدا لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٥وە بۆ ٢٠١٤.



AM:09:35:04/10/2017