كاتی بەخاكسپاردنی تاڵەبانی راگەیەنرا

وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند رۆژی هەینی تەرمی مام جەلال بەخاك دەسپێردرێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "رۆژی هەینی 6-10-2017 تەرمی مام جەلال دەهێنرێتەوە و دەنێژرێت، شەممەش یەكەم رۆژی پرسەكەی دەبێت".

 وتەبێژی‌ یەكێتیش ڕایدەگەیەنێت، " ئێستا شوێنی‌ بەخاكسپاردنەكەی‌ لەئێستادا ئاشكراناكەین، یەكەم ڕۆژی پرسەكەشی لە سلێمانی دەبێت و ڕۆژانی دوایی لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان دەبێت".

جلال تاڵەبانی، ناسراو بە مام جەلال لەدایكبووی ١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٣٣ ، سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەرۆك كۆماری پێشووی عێراقە. تاڵەبانی لە ٦ی نیسان دوای هەڵبژاردنی لەلایەن كۆمەڵەی نیشتمانیی عێراقەوە لە ٢٠٠٥ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراقی پێدرا و لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٤ كۆتایی بە پۆستەكەی هات.






AM:10:07:04/10/2017