تەرمی جەلال تاڵەبانی لە بەرلینەوە بەڕێکرا

تەرمی جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتی یەکێتی وسەرۆک کۆماری پێشووی عێراق لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیاوە،بەڕێکرا.


کەمێک لەمەوبەر لە فڕۆكەخانەی تێگڵی سەربازی لە بەرلین تەرمی جەلال تاڵەبانی بەڕێکراو بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 11 بگاتەوە شاری سلێمانی و لە دەباشان بەخاک بسپێردرێت.

ڕۆژی سێشەممە 3ی تشرینی یەكەمی 2017، مام جەلال سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لەتەمەنی 84 ساڵیدا لەنەخۆشخانەیەكی بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد.

جەلال تاڵەبانی، ناسراو بە مام جەلال لەدایكبووی ١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٣٣ ، سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەرۆك كۆماری پێشووی عێراقە. تاڵەبانی لە ٦ی نیسان دوای هەڵبژاردنی لەلایەن كۆمەڵەی نیشتمانیی عێراقەوە لە ٢٠٠٥ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراقی پێدرا و لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٤ كۆتایی بە پۆستەكەی هات.



AM:07:09:06/10/2017