بەوێنە....تەرمی جەلال تاڵەبانی گەیشتە مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی

تەرمی جەلال تاڵەبانی، لەناو ئاپۆڕای جەماوەردا گەیشتە مزگەوتی گەورەی سلێمانی و دواتر بەرەو دەباشان بەڕێدەکرێت.


کەمێک لەمەوبەر تەرمی جەلال تاڵەبانی، لەناو ئاپۆڕای جەماوەردا گەیشتە مزگەوتی گەورەی سلێمانی به‌مه‌به‌ستی نوێژ له‌سه‌ر كردن و به‌ڕێكه‌وتنی به‌ره‌و ده‌باشان بۆ به‌خاك سپاردنی.

بۆ ڕۆژی شەممە کاتژمێر یەک لە یاریگای سیروانی نوێ پرسە بۆ مام جەلال دادەنرێت.

ڕۆژی سێشەممە 3ی تشرینی یەكەمی 2017، مام جەلال سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لەتەمەنی 84 ساڵیدا لەنەخۆشخانەیەكی بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد

جەلال تاڵەبانی، ناسراو بە مام جەلال لەدایكبووی ١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٣٣ ، سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەرۆك كۆماری پێشووی عێراقە. تاڵەبانی لە ٦ی نیسان دوای هەڵبژاردنی لەلایەن كۆمەڵەی نیشتمانیی عێراقەوە لە ٢٠٠٥ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراقی پێدرا و لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٤ كۆتایی بە پۆستەكەی هات.



PM:03:19:06/10/2017