یەكێتی‌و پارتی كۆدەبنەوە

بڕیارە سبەینێ دووشەممە شاندی باڵای یەكێتی‌و پارتی كۆببنەوە‌و قسە لەسەر رێكەوتنێكی نوێ بكەن.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی راگەیاند: بڕیارە سبەینێ 9/10، هەردوو شاندی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆببنەوە.

وتیشی: لەپاش كۆچی دوایی مام جەلال، مەكتەبی سیاسی هەر دوو حیزب  قسە لەسەر رێكەوتنێكی نوێی نێوانیان دەكەنەوە.

پێشتریش فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی لەسەر ئەو رێكەوتنە نوێیە وتبووی "رێککەوتنەکە بەهەمان شێواز نابێت، چونکە بارودۆخەکان گۆڕاون، بارودۆخی خودی و بابەتی گۆڕاوە، بەدڵنیاییەوە رێککەوتنەکەی ئێمە و یەکێتی لەپێناوی بەرژەوەندی کورد و کوردستان دەبێت و بەو هیوایەشم هێزەکەی لە رێککەوتنەکەی پێشوو بەهێزتر بێت".



AM:10:38:08/10/2017