سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌بارزانی دەكات و ڕایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر پاشگه‌ز نه‌بنه‌وه، ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستتانهێناوه له‌ده‌ستی ده‌ده‌ن".
ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی تشرینی یەکەم، له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ئیبراهیم كاڵن، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند، "پێش ڕیفراندۆم و دواتریش داوامانكرد پێویسته به‌په‌له پاشگه‌زببنه‌وه له‌ئه‌نجامی ڕیفراندۆم، چونكه ده‌ستكه‌وته‌كان له‌ده‌ستده‌ده‌ن".
كاڵن ده‌ڵێت "به‌بارزانیمان وتوه هه‌رچیتان ده‌وێت و داوایده‌كه‌ن، ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی عیراقدا بێت نه‌ك گۆڕانكاریی له‌خاكی عیراق و سنوره‌كان و سه‌ربه‌خۆیی، چونكه دڵنیابن ڕێگه به‌گۆڕینی سنوره‌كان ناده‌ین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك".
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا وتیشی "ئێمه نامانه‌وێت زیان به‌برا كورده‌كانمان بگات له‌هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه‌و تكاده‌كه‌ین واز له‌ڕیفراندۆم و ئه‌نجامه‌كه‌ی بهێنن، چونكه ده‌بێت له‌وه زۆر دڵنیابن كه هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی به‌ده‌ستتانهێناون له‌ده‌ستتان ده‌چێت".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، نه‌ك ته‌نها كورد، به‌ڵكو هه‌ر گروپ و پێكهاته‌یه‌كی دیكه له‌عیراق هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆیی و ڕیفراندۆمی بدایه، هه‌مان ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئێستایان ده‌بوو و له‌دژی ده‌وه‌ستانه‌وه".
سه‌باره‌ت به‌ڕاگرتنی نه‌وتی هه‌رێم و ڕێگریی له‌فرۆشتنی، كاڵن وتی "ئه‌ركی بارزانی و حكومه‌تی هه‌رێم زۆر قورس بوه، داواده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و زیانه‌یان پێنه‌گات، ئه‌نجامی ڕیفراندۆم هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه با زیانی دیكه‌یان پێنه‌گات".