"بافڵ تاڵه‌بانی"ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، له سه‌رده‌می سه‌رۆك مام جه‌لال كوردستان خاوه‌نی پێشكهوتنكی به‌رچاوو لێھاتووییهكی زۆر و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ھێزی نێوده‌وڵه‌تی بوو، به ھه‌مان شێوه‌ش گوزه‌رانی ھاووڵاتیانی كوردستان له چاوی پێشوودا زۆر باشتر بوو، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان شانبه‌شانی سوپای عیراق له به‌ره‌كانی جه‌نگدا رووبه‌ڕووی دوژمن ده‌بوونه‌وه و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان بوونه پاڵه‌وان و ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاری خۆرھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له جه‌نگی رووبه‌ڕوونه‌وه‌ی تیرۆردا.
"بافڵ تاڵه‌بانی"له به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌یدا وتیشی،له ئێستاشدا رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی دارایی سه‌خت بووینه‌ته‌وه و له‌به‌رده‌م شه‌ڕێكی نهخوازراوداین، جه‌نگێك كه ھه‌رگیز ویستی ئێمه نییه، وه‌ك ده‌بینین ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه و ھێزه‌كانی عیراق رووبه‌ڕووی شه‌ڕێكی نه‌خوازراو ده‌بنه‌وه و له مه‌یدانی جه‌نگدا ، له دوای چه‌ندین گۆڕانكاری گه‌له‌كه‌مان له ژێر گوشارێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدایه، كه ئه‌مه‌ش به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك ڕێبازه‌كه‌ی مام جه‌لال نییه.
"بافڵ تاڵه‌بانی"داوا له ھه‌ڤاڵانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ھه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان و ھاووڵاتیانی كوردستان ده‌كات كه ده‌ست له نێودهست ھاوكار بن له ژێر رۆشنایی په‌یامه‌كانی مام جه‌لال، كه پێویست ده‌كات یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ببێته ھۆكاری رزگاركردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و عیراق له‌م تاریكییه‌ی كه تێیكه‌وتوون،ھه‌روه‌ھا داواكارین كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ھه‌موو سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق ئه‌م ره‌وشه ناله‌باره ئه‌منیه ھێور بكرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به پهیوهندیهكانیش له‌گه‌ڵ به‌غداد" بافڵ تاڵه‌بانی"وتیشی، له ئێستاشدا داواكارم گفتوگۆی بێ مه‌رج و له چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عیراقدا كه له‌ژێر چاودێری جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال نووسراوه‌ته‌وه ده‌ست پێ بكات، چونكه ته‌نھا له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌توانین ھه‌موو مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان زامن بكه‌ین و به‌رگری له مافهڕهوهكانی گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین به ھاوكاریی و یارمه‌تی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، چونكه به‌مشێوه دیپلۆماتیی و یاساییانه ده‌توانین بجه‌نگین له پێناو مافی پێشمه‌رگه و خانه‌واده و مامۆستایان و ته‌واوی پێكھاته‌كانی گه‌لی كوردستان.
داواش ده‌كات، ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به ھه‌مان شێوه‌ش ده‌بێت په‌رله‌مان بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر بنه‌ما و مه‌بده‌ئی ته‌وافوق.
سه‌باره‌ت به كه‌ركوكیش"بافڵ تاڵه‌بانی"ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد،كه‌ركوك پێویستی به ئیداره‌یه‌كی ھاوبه‌ش ھه‌یه به‌پێی دوایین ده‌رئه‌نجامی ھه‌ڵبژاردن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت ئه‌نجومه‌نێكی نوێی بۆ ده‌ستنیشان بكرێت، ئه‌گه‌ر پێویستیش بكات به‌ھه‌مان شێوه پارێزگارێكی نوێی بۆ ده‌ستنیشان بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی شاری كه‌ركوك له ھه‌موو كه‌سایه‌تی و حزبێكی سیاسی گه‌وره‌تره،ناوچه جێناكۆكهكانیش پێویستی به ئیداره‌یه‌كی ھاوبه‌ش ھه‌یه له پێناو كوژاندنه‌وه‌ی چه‌خماخه‌ی ئاگره‌كه.
ھه‌روه‌ھا حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ند ده‌بێت كێشه‌كانی نێوانیان سه‌باره‌ت به "نه‌وت و گاز"و داھاته‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف چاره‌سه‌ر بكه‌ن به جۆرێك له به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و گه‌لی عیراقدا بێت، ھه‌روه‌ھا فڕۆكه‌خانه و خاڵه سنورییه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان ده‌بێت له‌لایه‌ن كورده‌وه كۆنتڕۆڵ و چاودێری بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماده‌ین كه ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌غداد بكه‌ین له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه سنوورییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن كوردن و ده‌بێت ماف و مووچه‌كانیان ده‌بێت زامن بكرێت.
"بافڵ تاڵه‌بانی" له به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاند، داواكارم له ھه‌موو ھه‌ڤاڵانی یه‌كێتی پێكه‌وه ده‌ست له نێودهست كار بكه‌ین بۆ تێپه‌ڕاندنی كێشه‌كان ھه‌روه‌كو چۆن له رابردوودا كارمان كردووه بۆ تێپه‌ڕاندنی كێشه‌كان، ھاوكات داواكارم ھه‌موو ھه‌ڤاڵانی یه‌كێتی كار بكه‌ن له پێناو پاراستنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان،یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش ده‌بێت ھه‌میشه به‌پێی په‌یڕه‌و و رێبازه‌كه‌ی مام جه‌لال كار بكات، ئه‌گه‌ر نا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بریتی نییه له یه‌كێتیه‌كه‌ی مام جه‌لال، نابێت یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رێگه به‌مه بدات، چونكه ئێمه به ھیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به‌مه ناده‌ین.
"بافڵ تاڵه‌بانی"له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، ده‌مه‌وێت زۆر سوپاسی ھه‌موو لایه‌ك بكه‌م و ھاوكاریكردنهكانتان له‌م ساته‌وه‌خته قورس و دژواره‌دا، داواكارم ھه‌موومان یه‌كگرتووبین و به‌یه‌ك ده‌نگ كاربكه‌ین له‌گه‌ڵ عێراق و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدا له‌پێناو ئاشتی و ئارامیدا.