یەكێتی کۆبوونەوەیەكی فراوان لەسەر كەركوك ئەنجام دەدات

بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت لەسەر دۆخی كەركوك كۆبوونەوەیەكی فراوانتر ئەنجام دەدەن.

مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پەیجی تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاندووە، بە بەشداری د. فوئاد مەعسووم، سەرۆککۆماری عێراق و بە ئامادەبوونی کۆسرەت رەسوول، عومەر فەتاح، حاکم قادر، ھێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوەیەکیان لەبارەی بارودۆخی کەرکووک ئەنجامداوە.

مەلا بەختیار ئاماژەی بەوە کردووە کە دوای دوو کاژێر بیروبۆچوونی باشیان تاوتوێکردوون، بەنیازی ئەوەشن تاوەکو سبەی شەممە کۆبوونەوەی فراوانتر ئەنجام بدەن، بەمەبەستی ئامادەکردنی ئەنجامی ھاوبەش.
ئه‌مشه‌و هه‌ینی 13ی تشرینی یه‌كه‌م، فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عێراق گه‌یشته‌ سلێمانی و له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆبووه.



PM:08:53:13/10/2017