بەپەلە.. شەڕ لە نێوان پێشمەرگە‌و هێزە عێراقییەكان لەخورماتوو روویدا

درەنگانێكی ئەمشەو لە خورماتو شەڕ لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان‌و هێزە عێراقییەكان روویدا.

لەمبارەیەوە محەمەد فایەق، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتو بە سپی راگەیاند: ئەمشەو لەلایەن چەكدارانی حەشدی شەعبی دوو نارنجۆكی دەستی فڕێدراوەتە بارەگایەكی پێشمەرگە لە گەڕەكی رزگاری خورماتو.

هەروەها تەقە لە كۆمیتەی 3ی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەگەڕەكی "حەی عەسكەری" كراوە.

وتیشی: تا ئێستاش ناوبەناو دەنگی تەقە دەبیسترێت.





PM:11:20:13/10/2017