لەبارەی ڕەوشی تەندروستی ئۆجەلانەوە ڕوونکردنەوە دەدرێت

داواکاری گشتیی کۆماری تورکیا روونکردنەوەیەک لەبارەی کۆچی دوایی ئۆجەلانەوە بڵاو دەکاتەوە.


لە بەیاننامەیەکدا داواکاری گشتیی کۆماری تورکیا لە شاری بۆرسە، رایگەیاندووە، هەواڵی کۆچی دوایی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری
زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەنگۆیە و تەنیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە.


داواکاری گشتیی تورکیا دەڵێت "ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە و هەرکەسێکیش ئەو دەنگۆیە بڵاو بکاتەوە، رێکاری پێویستی لە دژ دەگرنە بەر".

عەبدوڵا ئۆجەلان لەدایكبووی ٤ی نیسانی ١٩٤٨ لە گوندی عەمەرای قەزای خەلفەتێی سەر بە شاری ئورفا- ڕحایە لە باشووری رۆژھەڵاتی توركیا، سەركردەی بزوتنەوەی ناسراو بە پارتی كرێكارانی كوردستانە .

عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە 15ی شوباتی 1999 لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگریدا، لە کینیا لە ئەفریقیا دەستگیر کرا و لە تورکیاش زیندانی هەتا هەتایی بەسەردا سەپێندرا. دواتر لە زیندانێکی تاکەکەسیدا لە دوورگەی ئیمرالی، زیندانی کرا.



PM:01:28:14/10/2017