هێمن هه‌ورامی راوێژكاری سیاسی بارزانی رایگه‌یاند كه بارزانی به هه‌موو ئه‌ركه یاساییه‌كانی خۆی هه‌ستاوه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان و دەڵێت "بارزانی نه خۆی كاندید ده‌كاته‌وه و نه قبوڵیه‌تی یاسای بۆ هه‌موار بكرێت".
هێمن هه‌ورامی. راوێژكاری سیاسی مه‌سعود بارزانی له پێگەی تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەنوینێکدا له‌ژێر ناوی "له باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه؟" رایگه‌یاند كه "سه‌رۆك بارزانی به هه‌موو ئه‌ركه یاساییه‌كانی خۆی هه‌ستاوه و رۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستانی دیاریكرد كه 1ی 11 ی 2017یه".
هێمن هه‌ورامی ده‌ڵێت "پێشتریش جه‌نابیان چه‌ندین جار دووپاتیكردۆته‌وه كه نه خۆی كاندید ده‌كاته‌وه و نه قبوڵیه‌تی یاسای بۆ هه‌موار بكرێت و نه ته‌مدیدی ده‌وێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "زۆر موزایه‌ده‌ی سیاسی كرا، به‌ڵام له‌و كاته یاساییه كه كۆمسیۆن بۆ تۆماری كاندیدی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم د‌یاریكردبوو، هیچ حیزبێك نه كاندیدی هه‌بوو نه كه‌س خۆی تۆمار كردبوو. ئه‌وه‌ش ئه‌و پرسیاره جددیه ده‌وروژێنێت كه ئه‌و هه‌موو موزایه‌ده سیاسیه له چی بوو؟".
راوێژكاره‌ی بارزانی نووسیویه‌تی "بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، بڕیاری پارتی ئه‌وه‌یه كه پابه‌نده له كاتی خۆیدا بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ كۆده‌نگی نیشتیمانی و لایه‌نه‌كانه".
هێمن هه‌ورامی روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "ئه‌گه‌ر لایه‌نێكی سیاسی له به‌ر كێشه ناوخۆییه‌كانی ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌بێت له كاتی خۆی یان به هۆی ته‌كنیكی كۆمسیۆن پێویستی به كاتێكی كه‌م هه‌بێت تا ئاماده‌كاری زیاتری بۆ بكات یان په‌رله‌مان پێویستی به ده‌ركردنی یاسا بێت بۆ به‌شداری ناوچه كوردستانیه‌كان و هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن و لایه‌نه‌كان دوایین لیستی كاندیده‌كانی خۆیان بنێرن".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پارتی پێی باش بوو ئه‌سڵه‌ن هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكرێت نه‌ك كاته‌كه‌ی دوا بخرێت.
ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان راستی بابه‌ته‌كه‌ی بۆ روون بكرێته‌وه كه كێ نایه‌وێت یان ناتوانرێت هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتی خۆیدا بكرێت یان بۆچی و له به‌رچی و تا كه‌ی دواده‌خرێت؟".
دوێنێ په‌رله‌مانی كوردستان و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان بۆ بیروڕاگۆڕینه‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كۆبوونه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند كه "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار له‌سه‌ر كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم ده‌درێت و تائێستاش هیچ بڕیارێك نه‌دراوه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم".